ئەمجارە لە تورکیاوە، گورزێکی دیکە لە دۆسیەی نەوتی هەرێم درا

کوردستان

25/03/2023     ژمارەی بینراو 792

راچڵەکین –
تورکیا حکومەتی عیراق ئاگادار دەکاتەوە لەوەی بە بێ رەزامەندی بەغدا، رێ بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جیهانەوە نادات.

ماڵپەڕی "ئارگۆس" کە بارەگاکەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە و تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی زانیاری و شیکاری کەرتی وزە، رایگەیاند: تورکیا حکومەتی عیراقی ئاگادار کردووەتەوە لەوەی دادگای پاریس لە دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستاندا لە بەرژەوەندی بەغدا بڕیاری داوە.

روونیشیکردەوە، تورکیا ئەوەشی بە لایەنی عیراقی گەیاندووە کە بە بێ رەزامەنی بەغدا، رێ بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان نادات لە بەندەری جیهانەوە.

ماڵپەڕی "ئارگۆس" رایگەیاند: بڕیارەکەی تورکیا گورزێکی دیکەیە لە هەرێمی کوردستان دەدرێت، ئەویش دوای ئەوەی پێشتر دادگای فیدراڵی عیراق، بڕیاری لەسەر نادەستوورییبوونی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستان دابوو.

ماڵپەڕی "بەغدادولیەم"یش هەمان زانیاری لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە، هەمان زانیاری پشت راست کردەوە.

تا ئێستا حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان بە فەرمی هیچیان لەو بارەیەوە رانەگەیاندووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن