مارادۆنا داوایكردووە مووچەی راهێنەرایەتییەكەی ببڕن

وەرزش

05/04/2020     ژمارەی بینراو 356

راچڵەكین-

راهێنەری یانەی جیمناسیای ئەرژەنتینی، دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا، داوای لە یانەكەی كرد، كە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19)ەوە داهاتەكەی كەمیكردووە، مووچەكەی ببڕن. 

لە لێدوانێكدا بۆ میدیای ئەرژەنتین، سەرۆكی یانەكە، گابریێل پێلێگرینۆ، رایگەیاند: "بیروڕامان ئاڵوگۆڕ دەكرد لەگەڵ مارادۆنا كاتێك داوایكرد مووچەكەی ببڕین". 

پێلێگرینۆ جەختی لەوەكرد، گرێبەستەكەیان لەگەڵ مارادۆنادا لە مانگی ئابدا كۆتاییدێت بەڵام ئەوان بایەخ بەوە نادەن و لەگەڵ ئەو یاریزانە ئەفسانەییەی پێشووی تۆپی پێ بەردەوام دەبن. 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، خولەكانی تۆپی پێی ئەرژەنتین رۆژی ١٧ی ئادار راگیراوون. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن