سزادان
ڕاچڵهكین-
سزادان ڕەنگە دەمودەست کێشەکەت بۆ چارەسەر بکات و کۆتایی بهێنێ بە ڕەفتارە نەخوازراوەکەK بەڵام زانیوتە لە دوور مەودادا زیانی گەورە بە گەشەی جەستەیی و دەروونی و کۆمەڵایەتی منداڵەکەت دەگەیەنێت؟
ئەمەی خوارەوە تەنیا حەوت دانەیە لەو زیانانە:
1- ڕق و تووڕەیی:ئەمە ناحەقییە، متمانە بە گەورەکان ناکرێت.
2- تۆڵەسەندنەوە: چارتان دهکەم، خۆم دەزانم ئەمجارە چیتان بەسەردا دێنم.
3- یاخیبوون: شەرت بێ ئەوان چی بڵێن من عەکسەکەی بکەم.
4-فرتوفێڵ: بۆجارێکی تر ناهێڵم پێم بزانن.
5- خۆ بەکەم زانین: من خراپم، شایەنی ئەوەم سزابدرێم
6- دووبارەکردنەوەی:منیش شتێکم بەدڵ نەبێت دەتوانم بە توندوتیژی چارەسەری بکەم.
7- چاوقایمیی: تازە باجی کارەکەم داوە، پێویست ناکات هەست بە خەتاباری بکەم.
ئا: شیاو نەوڕۆڵی
ماستەر لە پەروەردەی خێزانی