ئێران؛ 27 هەزار تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

جیهان

07/04/2020     ژمارەی بینراو 279

راچڵەكین-

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرایكرد، لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتەو تائێستا 27هەزارو 39 كەس چاكبوونەتەوە.

كیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویكردەوە، لە٢٤ كاتكۆی رابردوودا ١٣3 كەسی دیكە به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

جیهانپور ئاماژەی بەوەكرد، كۆی گشتیی ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە ئێران بە هۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ سێ هەزار و 872 كەس، ژمارەی توشبووانیش دوو هەزار و 89 كەس زیادیكردووە و گەیشتووەتە 62 هەزار و 589 كەس.

وتیشی، باری تەندروستیی سيَ هەزار و 987 كەس ناجێگیرە.

بۆ یەكەمجار پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە ئێران لە شاری قوم-ی ئەو وڵاتە دەركەوت و دواتر بە تەواوی شارەكانی دیكەیدا بڵاوبووەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن