پێشبینی دەكرێت ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە وڵاتێكی ئیسلامی بگاتە 200 هەزار

جیهان

07/04/2020     ژمارەی بینراو 272

راچڵەكین

تادێت ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە عەرەبستانی سعودیە زیاتر دەبێت و وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتەش پێشبینی دەكات لە چەند هەفتەی داهاتوودا ژمارەی توشبووان بگاتە 200 هەزار كەس.

تۆفیق رەبیعە، وەزیری تەندروستی سعودیە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: قۆناغی داهاتوو سەبارەت بە پەتای كۆرۆنا زۆر سەخت و دژوار دەبێت و ئەگەر هاوڵاتیان پابەندی تەواوی رێنماییە تەندروستییەكان نەبن، ڤایرۆسەكە بە رێژەیەكی بەربڵاوتر لە وڵاتدا تەشەنە دەسێنێت.

ئەمڕۆ 7-4-2020، 272 كەسی دیكە لە سعودیە تووشی كۆرۆنا بوون و كۆی ژمارەی توشبووانیش گەیشتووەتە 2795، تائێستاش 41 توشبوو لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

وەزیری تەندروستی سعودیە پێشبینیكرد، لە چەند هەفتەی داهاتوودا ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی بۆ نزیكەی 200 هەزار كەس بەرزببێتەوە،  وتیشی: پێویستیمان بە گرتنەبەری رێكاری توندتر هەیە بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن