ئه‌ڤیگان
ڕاچڵه‌كین-
كه‌ناڵی سوپای ئیسرائل له ڕاپۆرتێكی تایبه‌تدا ئاشكرای كردوه ئیسرائیل ده‌رمانی ئه‌زمونی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنای به نهێنی له وڵاتی ژاپۆن وه‌رگرتوه.
بڕیار وایه به‌م نزیكانه ئه‌م ده‌رمانه له نه‌خۆشخانه‌كانی ئیسرائیل له‌سه‌ر توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا تاقی بكرێته‌وه، ده‌رمانه‌كه ناوی"ئه‌ڤیگان" ه و حكومه‌تی ئیسرائیل له‌ڕێی كونسوڵخانه‌ی ته‌ل ئه‌بیب له ژاپۆن ده‌ستی كه‌وتووه و به‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م وڵات له دوای چین كه ئه‌م ده‌رمانه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆش وه‌ربگرێت.
ده‌رمانی" ئه‌ڤیگان" چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا له ژاپۆن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌نفلۆنزا به‌رهه‌مهێنراوه و له ئێستاد كاتێك بۆ توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كارده‌هێنرێت كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت و له ماوه‌ی ڕابردوودا چین هه‌مان ده‌رمانی بۆ چاره‌سه‌ری توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كارهێنا.