مۆز
ڕاچڵهكین-
دەتوانین لە توێکڵی مۆز پەینی پۆتاسیومی دروست بکەیت بەم هەنگاوانە :
1- توێکڵی مۆزەکە دوای خاوێنکردنەوە بەچەقۆ ورد بکەیت .
2- توێکڵە وردەکە لەناو تاوە یان (مهنجهڵ) دادەنێین .
3- تاوەکە لەسەر ئاگر دادەنێین و ئاوی تێ دەکەین تاتاوەکە پڕ دەبێ لەئاو و توێکڵەکە.
4- دووکەوچك شەکر لەناو تاوەکە دەکەین و بۆ ماوەی ١٥ خولەك لەسەر ئاگری دادەنێین و بەکەوچك تێکی دەدەین.
5-دوایی ئاگرەکە دەکوژێنینەوە ، لێی دەگەڕێین تا سارد دەبێتەوە بۆ ماوەی ٢٤ كاتژمێر.
6- ئنجا تێکەڵاوەکە دەپاڵێوین لە ناو دەبە یان بوتڵ و سەری دادەخەین.
7- هەفتەی ٢-٣ جار بەسەر گەڵای تەماتە و بیبەر، دەیڕشێنین کاتی گوڵ و بەر .
8- پاشماوەی خڵتەکەش دەتوانین لە ژێر رووەکی تەماتەی دابنێین .
ئا: عباس نادر قادر