مستەفا كازمی كێیە؟

عێراق

09/04/2020     ژمارەی بینراو 3742

مستەفا كازمی

راچڵەكین-

سەرۆككۆماری عیراق، مستەفا كازمی، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق راسپارد.

ئەمڕۆ عەدنان زورفی، راسپێردراوی پێشوو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، بە فەرمی كشانەوەی خۆی لەو ئەركە راگەیاندو ووتی:" هۆكاری كشانەوەكەم ناوخۆيی و دەرەكییە و هيوای خواست، ئەو كەسەی دوای ئەوەی رادەسپێردرێت، سەركەوتوو بێت."

هەر ئەمڕۆ، مستەفا كازمی گەیشتە كۆشكی سەلام و لەلایەن د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆككۆماری عیراق و بەئامادەبوونی هەریەك لە هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، فالح فەیاز، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە، راسپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق.

 

رۆژی چوارشەممەش سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:" لە ڕوانگه‌ی باوەڕی بە سەقامگیریی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ئامادەیی بۆ كاری جددی لەو پێناوەدا، پێكهێنانی حكوومەتی نوێ بە پشتیوانیی هەموو لایەنە نیشتمانییەكان زۆر بە پێویست دەزانێ. لەو پێودانگەوە پێشوازی لە كاندیدكردنی بەڕێز مستەفا كازمی دەكەین بۆ پۆستی سەرۆكی وەزیرانی حكوومەتی فیدراڵی لەلایەن هێزە سیاسییەكانی پێكهاتەی شیعەوە. داوا لە هەموو لایەكیش دەكەین پشتیوانی بكەن تا بە زووترین كات ئەركەكانی پێكهێنانی حكوومەت تەواو بكات. "

مستەفا كازمی كێیە؟

- مستەفا عەبدوللـەتیف كازمی.
- ساڵی 1967 لە بەغدا لەدایكبووە.
- بەكالۆریۆسی لە یاسا هەیە.
- خێزاندارە و دوو كچی هەیە.
- بەڕێوەبەری جێبەجێكاری رێكخراوی زاكرەی عێراقی بوو.
- بەڕێوەبەری دەزگای دیالۆگی مرۆیی بوو.
- بەڕێوەبەری نووسینی بەشی عێراق بوو لە سایتی مۆنیتۆری ئەمریكی.
- ساڵی 2016 بووە سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عێراق.
- بەهۆی ئۆپۆزیسیۆنبوونی لە دژی رژێمی سەددام، ماوەی 10 ساڵ لە دەرەوە ژیاوە، بەڵام تێكەڵی هیچ پارتێكی سیاسی نەبووە لە دەرەوە.
- جگە لەڕەگەزنامەی عێراق، هەڵگری هیچ ڕەگەزنامەیەكی دیكە نییە.
- لە كاتی مانەوەی لە دەرەوەی وڵات، تەنها مافی پەنابەری سیاسی پێدرابوو.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن