د. بەرهەم ئەركەكانی حكومەتی نوێی عێراق دیاری دەكات

عێراق

09/04/2020     ژمارەی بینراو 405

راچڵەكین

د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت، بە كەسێكی دەستپاك و میانڕەو وەسفدەكات و راشیدەگەیەنێت: ئەركی كابینەی نوێیە چاكسازی بكات و ئابووریش بەرەوپێش ببات،  خەڵكیش چاوەڕوانە.

سەرۆك كۆماری عێراق لەوتەیەكدا كە ئەمڕۆ 9-4-2020 بەبۆنەی راسپاردنی مستەفا كازمی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت پێشكەشی كرد، رایگەیاند: سەرۆكی راسپێردراوی حكومەت، كەسێكی خەباتكارو دەستپاك و میانڕەوە، هەموو لایەنەكانیش كۆكن لەسەر راسپاردنی بۆ ئەركە.

وتیشی: پشك پشكێنە نەیهێشت عێراق پێش بكەوێت و خۆپیشاندانەكانیش ناڕازایەتی خەڵك بوو لەدژی دەسەڵات.

د. بەرهەم ئاماژەی بەوەكرد كە ئەمڕۆ دۆخێكی نوێ و دیموكراتییە، جەختیشی لەوە كردەوە كە دەبێ كابینەی نوێی حكومەت بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی، چاكسازی بكات و ئابووری وڵاتیش باش بكات و بەرەو پێشەوەی ببات، هاوڵاتیانیش چاوەڕێن حكومەت ئەركەكانی سەرشانی راپەڕێنێت.

سەرۆك كۆماری عێراق باسی لەوەشكرد كە بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا، ئەركی ئەم حكومەتەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن