پشكنینی كۆرۆنا بۆ پەیامنێرو میدیاكاران دەكرێت

کوردستان

09/04/2020     ژمارەی بینراو 261

راچڵەكین
 
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، داوا لە پەیامنێرو كارمەندە مەیدانییەكانی كەناڵەكانی راگەیاندن دەكات، بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی، سەردانی سەنتەرەكانی كۆرۆنا بكەن.

وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا، كە ئەمڕۆ 9-4-2020 بڵاویكردووەتەوە، رایگەیاندووە" بەمەبەستی دۆزینەینەوەی حالەتەكانی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان و بۆ دڵنیایی تەندروستی ڕاگەیاندكارانی مەیدانی، داوا لە پەیامنێران و وێنەگرانی مەیدانی دەزگاكانی راگەیاندن دەكەین، پشكنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 ئەنجام بدەن لە سەنتەرەكانی كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان، یان پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە 122 بەمەبەستی دڵنیابوون.

وەزارەتی تەندروستی سەنتەرەكانی كۆرۆنای لە شارەكانی هەرێم دیاریكردووە، كە ئەمانەی خوارەوەن :

1. هەولێر: سەنتەری كۆڕۆنا (نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ناوەند)

2. سلێمانی: سەنتەری ڕاوێژكاری كۆڕۆنا (علی ناجی)

3. دهۆ‌ك: سەنتەری ڕاوێژكاری هەناسە

4. هەلەبجە: نەخۆشخانەی بەركەوتوانی كیمیاوی

5. ڕاپەڕین: سەنتەری كۆنتڕۆلكردن و چارەسەركردنی نەخۆشیە گوازراوەكان

6. گەرمیان: نەخۆشخانەی گشتی كەلار.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن