وەزیری خوێندنی باڵا نوێترین بڕیار لەبارەی خوێندنی ئەمساڵ دەدات

کوردستان

09/04/2020     ژمارەی بینراو 639

راچڵەكین
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ سەرۆكی زانكۆ و راگری پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان، دڵنیاییان دایە خوێندكاران كە خوێندنی ئەمساڵیان نافەوتێت.

ئەمڕۆ 9-4-2020، لە كۆبوونەوەیەكدا، سەرۆكی زانكۆكان و راگری پەیمانگەكان پشتیوانیان لە بڕیارەكەی دوێنێ ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا كرد، كە بڕیار داربوو ئەگەر تا 2ی ئایار، رەوشی تەندروستی ئاسایی نەبێتەوە، لە رێی سیستمی ئۆنلاینەوە دەست دەكرێتەوە بە پرۆسەی خوێندن.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا، لە میانی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا، د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند، قوتابیان و خوێندكارانی ئازیز و كەسوكاری بەڕێزیان دڵنیا دەكەینەوە، كە خوێندنی ئەمساڵ بەفیڕۆ ناچێت و زانكۆ حكومی و تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان یەكدەنگ و یەك هەڵوێستن بۆ سەرخستنی پرۆسەی خوێندن.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی سەرجەم زانكۆ و راگری پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان، بە كۆی دەنگ جەختیان كردەوە، پشتیوان دەبن بۆ دەربازكردنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی سیستمی خوێندنی ئەلیكترۆنی بە شیوازی (پاڵپشتكاری).

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن