تەندروستی سلێمانی: توشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا چاكبووەوە

کوردستان

09/04/2020     ژمارەی بینراو 305

راچڵەكین

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، كەسێكی دیكەی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبووەتەوە و كۆی گشتیی ئەوانەی چاكبوونەتەوە گەیشتووەتە 95 كەس.

د. سەباح هەورامی رایگەیاند، تووشبوویەكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە سلێمانی چاكبووەتەوە، دوای چاودێری و چارەسەر، گەڕێندراوەتەوە نێو ماڵ و ژیانی ئاسایی خۆی.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی، تاوەكو ئێستا لە هەرێمی كوردستان 315 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 134 كەس چاكبوونەتەوە و سێ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن