وەزارەتی ناوخۆ مۆڵەتی 24 كاتكۆ بەم كەسانە دەدات

کوردستان

10/04/2020     ژمارەی بینراو 2023

راچڵەكین-

وەزارەتی ناوخۆ مۆڵەتی 24 كاتكۆ دەدات بەو كەسانەی لە خێزانەكانیان دابڕاون لە هەرێمی كوردستان، تا بگەڕێنەوە پارێزگاكانی خۆیان.

لە خاڵی سێزدەهەمی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە "ئەو خێزانانەی كە دانیشتووی هەرێمی كوردستانن و بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆ لەیەك دابڕاون لە نێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، ماوەی 24 كاتكۆیان پێی دەدرێت، لە كاتكۆ 12ی شەوی 10-4-2020 تاوەكو كاتكۆ 12ی شەوی 11-4-2020 بۆئەوەی بگەڕێنەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان، بە مەرجێك كارتی زانیاریی ئەو پارێزگایان هەبێت كە بۆی دەچن و لە بازگەكان پێویستە پێیان بێت، ئەم پرۆسەیە بە هەماهەنگی لەنێوان ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامدەدرێت".

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن