هاوسه‌رگیری
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای جیاوازی ته‌مه‌نی نێوان ئه‌كته‌ره جیهانیه‌كان بكه‌یت له‌وه تێده‌گه‌یت جیاوازی ته‌مه‌ن بۆ ئه‌وان هیچ گرنگی نییه، ڕه‌نگه ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی ڕوون بێت بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازی ته‌مه‌ن زۆر جار ته‌نها ژماره‌یه و ئه‌گه‌رنا هیچ كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری و به‌خته‌وه‌ری هاوسه‌ره‌كان، به‌ڵام كۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی زۆرجار ئه‌و هاوسه‌رگیریه په‌سه‌ند ده‌كات كه جیاوازی ته‌مه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندی پیاوان بێت نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
گۆڤارێكی به‌ریتانی ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه له‌سه‌ر كاریگه‌ری جیاوازی ته‌مه‌نی هاوسه‌ره‌كان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری و تیایدا هاتووه خانمان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ئه‌و پیاوه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن هاوته‌مه‌نی خۆیان بێت یان چه‌ند ساڵێكی كه‌م له خۆیان گه‌وره‌تر بێت به‌ڵام پیاوان ته‌مه‌نیان هه‌رچه‌ند بێت ئاره‌زووی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ خانمێك له سه‌ره‌تای بیسته‌كانی ته‌مه‌نیدا بێت.
گۆڤاری ئه‌تلانتیك ی ئه‌مه‌ریكی ساڵی 2014 وه‌ڵامێكی دروستی كاریگه‌ری جیاوازی ته‌مه‌نی هاوسه‌ره‌كانی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری داوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه ئه‌و كاته‌ی جیاوازی ته‌مه‌نی هاوسه‌ره‌كان 5 ساڵ بێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌یان %18 یه و ئه‌و خانمانه‌ش كه ته‌مه‌نیان 30 ساڵه و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ گه‌نجێك ده‌كه‌ن كه 10 ساڵ له خۆیان منداڵتر بێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌یان زۆره.