سوود و زیانه‌كانی په‌ینی ئەندامی و كیمیاوی

کشتوکاڵ

09/02/2020     ژمارەی بینراو 1003

په‌ینی ئەندامی

ڕاچڵه‌كین-

پەینە ئەندامیەکان وەک:(پاشەڕۆی مەڕو بزن،مانگا،جیقنەی( مریشک) خاک و دارەکە بەهێز دەکەن،خاک لەقڵیشانی زۆری هاوینە دەیپارێزێت و فشەڵ و نەرمی دەكات.

بەڵام زیاد پێدانی جقنە گەشەی بەشە سەوزەکەی زیاد دەکات ئەوەش مەترسی لەسەر کەم بەری دەبێت بەتایبەتی داری هەنار،جقنە بۆ ئەو ڕووەک و دارانە باشە کە لە قۆناغی هەیکەلدان،یان خاکەکەیان نایترۆجینی زۆر کەمە ،بەپێدانی پەینە ئەندامیەکان ڕووەکەکان به‌رگه‌ی‌ گەرماو سەرماو نەخۆشیەکانیان زیاتر ده‌بێت.
کاتێك پەینی ئەندامی دەدرێت بە ڕووەکەکان پێویست بەوردبوونەوە ناکات چونکە زۆربەی تووخمە خۆراکیەکانی تێدا بۆ ڕووەک و تامی بەرهەمەکەیان خۆشترە وە تەندرووست ترن بۆ مرۆڤ ،دوای لێکردنەوەی بەرهەمەکەیان مانەوەیان لەماڵ و لەبازار زیاترە.

پەینە کیمیاویەکان:
وەک پەینە ئەندامیەکان خاک بەهێزو فشەڵ ناکەن بەڵام دارو ڕووەکەکان بەگشتی بەهێز دەکەن، زیادەڕەویکردن و بەنازانستی پێدانی پەینە کیمیاویەکان بەزیان دەشکێتەوە بۆ خاک و دارو ڕووەکەکان هەروەها بەرهەمەکەشی ، تەنانەت ئەگەر زیادەڕۆی تێدا بکرێت بەرهەمی ڕووەکەکان زیان لەتەندرووستی مرۆڤیش دەدەن، بەرهەمەکەیان تامیان کەمترەو كه‌متر ده‌مێننه‌وه‌ بەتایبەت میوەکان یان سەوزەکان وەک خەیارو تەماتە، و پێدانی پەینە کیمیاویەکان پێویستە بەڕێنمای ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی بێت.

ئا:سعید ملا

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن