هاوسه‌رگیری
ڕاچڵه‌كین-
دۆزینه‌وه‌ی كه‌سێك بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هاوبه‌شێكی گونجاو بۆ ژیانت كارێكی زۆر ئاسان نییه چونكه زۆركات جیاوازیه زۆر گه‌وره‌كان كێشه له‌نێوان هاوسه‌ره‌كاندا دروست ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر تۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ست به‌م نیشانانه ده‌كه‌ن ئه‌وه مانای وایه ئێوه بۆ یه‌كتر دروستكراون.
1- له زۆر بابه‌تدا هاوڕان:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به تێپه‌ڕبوونی كات ئاره‌زووی مرۆڤ ده‌گۆڕێت به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی دوو كه‌س زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی ئاره‌زووی ده‌كه‌ن تیایدا هاوبه‌ش بن وه‌ك كه‌سایه‌تی و كرانه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وربه‌ر و ڕاستگۆی ئه‌وه مانای وایه بۆ ژیانكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر زۆر شیاون.
2-كات به یه‌كتر ده‌به‌خشن:
كاتێك هه‌ردوكتان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن به‌یه‌كه‌وه كات به‌سه‌ر ببه‌ن و هه‌ندێك كار به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان پته‌وتر بێت.
3-سوور له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كتر ڕاستگۆبن:
هه‌بوونی ڕاستگۆی له په‌یوه‌ندی نێوان دوو كه‌سدا هاوكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتودا ژیانێكی ئارام و بێ كێشه‌یان هه‌بێت و بێ ترس هه‌موو بابه‌تێك له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌نه‌وه.
4-له خۆشی و ناخۆشیدا پشتی یه‌ك به‌ر ناده‌ن:
هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌ك پێویستی به پشتیوانی هه‌ست و ماددی و مه‌عنه‌وی ده‌بێت، ئه‌مانه‌ش پێویستیه‌كانی درێژه‌دانن به په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و ژیانی هاوبه‌ش.
5- پاڵپشتی یه‌كتر ده‌كه‌ن:
كاتێك دوو هاوسه‌ر خۆیان به‌سه‌ر یه‌كترا فه‌رز نه‌كه‌ن به‌تایبه‌ت بۆ گۆڕینی ستایلی ژیانكردن و كه‌سایه‌تی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاڵپشتی یه‌كتر بن له‌ڕووی كار و زانسته‌وه.
6-مانای ئارامگرتن و لێخۆشبوو‌ن بزانن:
له ژیانی هاوبه‌شدا ته‌نگانه و خۆشی و ناخۆشی هه‌یه به‌ڵام ئه‌و دوو كه‌سه‌ی بتوانن به‌رگه‌ی ناخۆشیه‌كان بگرن و چێژ له خۆشیه‌كانی ژیانیان وه‌ربگرن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌ن به‌یه‌كه‌وه شایه‌نی ئه‌وه‌ن ته‌مه‌نێك به‌یه‌كه‌وه به‌ڕێ بكه‌ن.
7-گوێ بۆ یه‌كتر ده‌گرن:
كاتێك بڕیاری ئه‌وه ده‌ده‌یت كات ببه‌خشیت به هاوبه‌شی ژیانت بۆ ئه‌وه‌ی گوێ بۆ یه‌كتر بگرن و هه‌ست و سۆزتان بۆ یه‌كتر بگۆڕنه‌وه ئه‌وه به‌خته‌وه‌ر ده‌بن.
8-به‌یه‌كه‌وه باس له داهاتوو ده‌كه‌ن:
باسكردنی داهاتوو و دانانی پلان بۆ ژیانكردن ته‌نها هاوسه‌ره به‌خته‌وه‌ره‌كان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
9-له گه‌نگه‌شه خۆیان دوور ناگرن:
له‌كاتی دروستبوونی كێشه‌یه‌ك هیچكامێكیان له ڕاستی بابه‌ته‌كه ڕاناكه‌ن و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌نجام هه‌تا چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان بكه‌ن.
10-خۆیان به به‌رپرسیار ده‌زانن:
هه‌بوونی هه‌ستی به‌رپرسیارێتی له‌نێوان هاوسه‌ره‌كان زۆر گرنگه ئه‌م ڕه‌فتاره هاوكار ده‌بێت هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه به‌یه‌كه‌وه ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ بهێنن كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان.