شه‌رمن
ڕاچڵه‌كین-
تۆ یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی بێده‌نگی ده‌كه‌یت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا بیت؟ هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌یت كاتێك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌س داده‌نیشیت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بیشیان ناسیت؟ده‌شڵه‌ژێیت كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار كه‌سێك ده‌بینیت؟
ئه‌گه‌ر ته‌واوی وه‌ڵامه‌كانت بۆ ئه‌م پرسیارانه به‌ڵێ بوو ئه‌وه مانای وایه تۆ كه‌سێكی شه‌رمنیت و پێویسته ئه‌م زانیاریانه له‌باره‌ی خۆته‌وه بزانیت.
1-شه‌رمنی تۆ سیفه‌تێكی بۆماوه‌ییه:
ئه‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه سه‌لماندویه‌تی، شه‌رمنی یه‌كێكه له‌و سیفاتانه‌ی مرۆڤ له باوانیه‌وه بۆی ده‌گوێزرێته‌وه و بۆ دیاریكردنی ئه‌م بابه‌ته سوود له وێنه‌ی تیشكی موگناتیسی به‌شداربووه‌كان وه‌رگیراوه.
2-شه‌رمنی به مانای كه‌می متمانه به‌خۆبوون نییه:
شه‌رمنی به مانای ئه‌وه نایه‌ت متمانه‌ت به‌خۆت نییه، به‌ڵكو كه‌سه شه‌رمنه‌كان خاوه‌نی متمانه‌ن به‌خۆیان هاوشێوه‌ی كه‌سانی دیكه، ته‌نها جیاوازیه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌م كه‌سانه ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه زۆر گرنگی به هه‌موو بابه‌تێك نه‌ده‌ن و زیاده ڕۆی تیادا نه‌كه‌ن.
3-شه‌رمنی هۆكاره بۆ به‌هێزكردنی توانای ژیری و زیره‌كی مێشك:
هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه شه‌رمنی په‌یوه‌ندی هه‌یه به كه‌می توانای زیره‌كیه‌وه به‌ڵام ئه‌مه ڕاست نییه، و شه‌رمنی ئه‌نجامی له‌خۆبایی وون و ترس و ئاره‌زووی سه‌ركه‌وتن و هه‌ستكردن به نائارامیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه‌سانی شه‌رمن توانای به‌ستنی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا كه‌مه.
4-به‌هۆی شه‌رمینه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه چه‌ندین چانسی باش له ژیانتدا له‌ده‌ست بده‌یت:
زۆركات شه‌رمنه‌كان چه‌ندین ئۆفه‌ری باشی ژیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بكه‌ن.
5-په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه كه‌مه به‌ڵام له‌گه‌ڵ باشترین كه‌سه‌كان په‌یوه‌ندی داده‌نێن:
شه‌رمنی ئه‌نجامی ئاره‌زوو نه‌كردنی زۆر تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵایه‌تیه چونكه كه‌سه‌كه هه‌ست به ئارامی ناكات ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده تێكه‌ڵ بێت، ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئیتاڵی كه گۆڤاری" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه %60ی مرۆڤه‌كان هه‌ر له له‌دایكبونیانه‌وه جۆرێكن هه‌ستیارن به‌رامبه‌ر دروستكردنی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌سانێكی باش ببێته هاوڕێیان و په‌یوه‌ندیان پته‌وبێت.