شەربەتەکانی بازاڕ شیاوی خواردنه‌وه‌ن ؟

کشتوکاڵ

27/04/2020     ژمارەی بینراو 1227

شەربەت

ڕاچڵه‌كین-

لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا مرۆڤ بەهۆی رۆژوگرتنەوە ئارەزوی خۆراک و خواردنەوەی بەتام دەکات بۆ ئیفتارکردنەوە شه‌ربه‌ت یه‌كێكه‌ له‌و خواردنه‌وانه‌.

زۆربەی شەربەتەکانی لە بازار و مارکێتەکان دەفرۆشێن شەربەتی دەستکردن ڕەنگ و تام و بۆنی دەستکرد بەکارهاتوە وهەروەها هەندێک جار لەکارگەکان شەکری دەستکرد بەکاردێت چەندەها جار لە شەرکری سروشتی شیرنترە جۆری aspartam ١٦٠ تا ٢٠٠ جار شیرنترە لە شەکری سروشتی وە شەکری Saccarin ٣٠٠ تا ٥٠٠ جار شیرنترە لە هەندێک لەکارگەکان بەکاردێت، ئەو شەربەتانە بڕێکی کەمی ماددەی خاوی میوەکانی تێدایە.

ئەو شەربەتانەی پێیان دەووترێت خولاسە یان شەربەتی نەخۆشی لەبازارەکان ده‌بەی بە ٥٠٠٠ هەزار دینارە گوایە ١٠٠% سروشتین ئەمە ١٠٠% ڕاست نیە چونکە خۆم تێستم کردوە لە تاقیگە شەکری چای بۆ زیادکراوە پێ دەڵێن شەکری سوکەرۆز هەروەها کەمێک تام و بۆن و ڕەنگ و پونگەی بۆ زیاد دەکرێت ئەمەش لەشوێنەکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆرێت.

چ جۆرە شەربەتێک بخۆم؟
باشترین جۆری شەربەت ئەوەیە خۆت لەماڵەوە دروستی بکەیت یان دڵنیابێت لەو شوێنەی شەربەتەکی لێ دروست دەکرێت.

دەتوانیت شەربەتی مێوژ لەماڵەوە دروست بکەیت؟

١ کگم مێوژی خۆماڵی لەگەڵ ٢.٥ تا ٣ لتر ئاو و دەتوانی تێکەلی بکەیت و بیکەیتە سلاجە دواتر عصارەی بکەی، یان بەدووقۆناغ ئاوەکە زیاد بکەیت قوناغی یەکەم ١ لتر زیاد بکە دوای لەگەڵ عصارە ٢ لیترەکی تر زیاد بکەی.

یان یەک پەرداخ مێوژ ٣ پەرداخ ئاو بۆ ماوەی کاتی چەند كاتژمێرێك تاوەکو مێوژە ئاوەکە بەتەواوی دەمژێت دەنکۆڵه‌کانی وەکو ترێ پرئاودەبنەوە ئینجا لە مەکینەی قیمە یان عصارەی بدە تاوەکو بەتەواوی دەیهاڕێت،ئینجا بە گوشی پەتا یان پارچە قوماشێکی پاکی خامەی سپی دەیکوشین لەسەر دەفرێک تاوەکو هەموو ماددە بەسوودەکانی ناو مێوژە پوختە بکرێت لەگەڵ شەربەتە بێتە خوارەوە جیاببێتەوە لە پاڵپەکی واتە پاشماوەی چەند جارێک دووبارەی دەکەینەوە تاوەکو خەستی شەربەتەکە بەرز بکەینەوە، ئەم کرادەرە پێ دەلێن پوختەکردن بەساردی Cold Extration ئەگەر ئەو پوختەکردنە باش نەبێت شەربەتەکە خەستیەکی کەمتر دەبێت ئەگەر تامی شیرین بوو ئەوە خەستیەکی تەواوە عادەدەت ڕەنگی شەربەتی مێوژی سروشتی قاوەیی مەیلاو ڕەشە.

ئەگەر ڕەنگی مێوژتی دەستکرد بەکارهێنا کە لەبازارەکان دەستدەکەوێت رێگادراوە بە ٠.٠١ گرام بەکاربێت بۆ ١ لتر ئاو، خەستی شەربەت بەگوێرەی مەرجی کوالیتی دەبێت ١٨-٢٢ بێت بەپێ مواصفاتی عێراقی دەبێت سەرووی ١٤ بێت بەئامێری ریفرادکتۆمیتەر دەتوانرێت Total soluble solid واتە خەستی شەربەتەکە قیاس بکرێت .

ئیکسپاردەی شەربەتی مێوژی سروشتی تاوەکو ١٤ رۆژە ئەگەر خەزن بکرێت لە سلاجە لەخوار ٤ پلەی سێلسزی دووربێت بەرکەوتنی تیشکی خۆر و هەڵگرتنی لەجەوی گەرم.

دەتوانیت پشکنینی حسی شەربەتەکە بکرێت تام و ڕەنگ و و رێک و پاکی بتلەکەی تا ئەو کاتەی لەلات مقبولە دەتوانێت نۆژی بکەیت.
ترشان Fermentation کرداری گۆڕینی شەکرەکان و نیشاستەیە بۆ ترشی لاکتیک و ئاو و Co2 بەهۆی کاری ئەنزیم و میکرۆبەکان .

شەربەتی پرته‌قاڵی سروشتی لەماله‌وه‌، زۆر بەئاسانی ئامادە دەکرێت دەکرێت راستەخۆ بکوشرێت و شەربەتەکی جیابکرێتەوە.


هاوسەر سیامند
ماستەر لە سەلامەتی و کوالیتی خۆراک

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن