بڕیاری زیندانیکردن بۆ وەزیری پێشووتری گواستنەوەی عێراق دەرکرا

عێراق

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 134

راچڵەکین-

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، بە تاوانی کەمتەرخەمیکردنی بە ئەنقەست لەکارەکەیدا، لە غیابی خۆیدا دادگا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ وەزیری پێشووتری گواستنەوەی عێراق دەرکرد. 

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاندووە، دادگای تاوانەکانی رەسافە، سزای زیندانیکردنی بۆ کازم فنجان حسێن ی وەزیری پێشووتری گواستنەوەی عێراق دەرکرد، لەکاتێکدا ئەو وەزیرە هەڵهاتووە و لە عێراق نەماوە. 

ئاماژەی بەوەشکرد، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ٣٣١،  سزاکە سێ ساڵ زیندانی توندە. 

ئەو وەزیرەی پێشووتری وەزارەتی گواستنەوە، تۆمەتی ئەوەی بەسەردا ساغبووەتەوە، کە بە ئەنقەست کەمتەرخەمی کردووە لە ئەرکەکەیدا لەو ماوەیەی وەزیری گواستنەوە بووە و سەرپێچی کردووە لە گرێبەستی دابینکردنی سوتەمەنی فڕۆکە بۆ فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی لە وێستگە بیانییەکان. 

هـ.ئـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن