نوسینگەی سەرۆک وەزیران بۆ راچڵەکین:سودانی سەردانی ئێران دەکات

عێراق

30/12/2024     ژمارەی بینراو 337

راچڵەکین-

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لیدوانێکیدا بۆ راچڵەکین ئەوەی ئاشکراکرد، کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی چەند پرسێکی سیاسی و تاوتوێکردنی دواین پێشهاتە سیاسیەکان سبەی سێشەممە سەردانی تاران دەکات.

 

ئەمرۆ دووشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی بۆ تاران ئەوەی ئاشکراکرد، مەبەستی سەردانەکە بۆ تاوتوێکردنی پرسی سیاسی و ئاسایشی ناوچەکەیە و بەتایبەتیش ئاڵۆزییە هەرێمییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لەم ساڵدا زۆرترین مەترسیان بۆسەر ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستکردبوو. 

 

ئاماژەی بەوەش کرد، سەردانەکە یەک رۆژ دەخایەنێت و بریارە لەگەڵ مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و چەندین بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە کۆببێتەوە، لە رابردوشدا لەسەر هەمان پرس کۆبوونەوە ئەنجامدراوە. 

 

لەبارەی کورتهێنانی نەختینەش ئەوەی روونکردەوە، کە بەهیچ جۆریک کێشەی نەختینە لە عێراقدا نییە و مووچەی فەرمانبەران لە کاتی خۆیدا دابەشدەکرێت. 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن