راچڵەكین -
وەزارەتی ناوخۆی عیراق رەزامەندی لەسەر تۆماركردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەدات كە بە سیستمی غاز كارەكەن.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 17-9-2025 بڵاویكردەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، وەزیری ناوخۆ رەزامەندی لەسەر تۆماركردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە داوە، كە بە سیستەمی غاز كاردەكەن، ئەوەش بە پشتبەستن بەو پێشنیازەی لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆوە پێشكەشكرابوو.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە پەیامێكدا داوای لە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە كردووە كە بە غاز كاردەكەن، دەستبكەن بە تۆماركردنی ئەلیكترۆنی لە ڕێگەی ئەو پلاتفۆرمەی كە بۆ ئەو مەبەستە دیاریكراوە، ئەمەش وەك ئامادەكارییەك بۆ سەردانیكردنی شوێنەكانی تۆماركردن و دەستپێكردنی رێوشوێنە فەرمییەكان بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكانیان.