راچڵەكین-
رێبەری ریفۆڕمخوازانی ئێران بەشێك لەپەرلەمانتارانی وڵاتەكەی تۆمەتبار كرد بە زیادەڕەوویكردن لە دەربڕیانی هاوسۆزیان بۆ رووسیا بەتایبەت ڤلادیمێر پوتین-ی سەرۆكی ئەو وڵاتە.
مەهدی كەڕووبی، لە لێدوانێكدا كە میدیاكانی سەر بە ریفۆڕمخوازەكان بڵاویانكردووەتەوە، رەخنەی لە چالاكییە سیاسیی و ئابورییەكانی دەزگای ئەمنی و سەربازییەكان گرتووە و رایگەیاندووە:" ئەو هۆشدارییەی چەند ساڵێك پێش ئێستا ریفۆڕمخوازەكان ئاماژەیان پێكردبوو، بووەتە واقیع."
كەڕووبی، لەدرێژەی لێدوانەكەیدا وتوویەتی :" بەشێك لەو كەسانەی سەربازیین لە پەرلەماندا، كێبڕكێی یەكدی دەكەن لەهاوسۆزیان بۆ پوتین." بەگاڵتەجارییەوە ئاماژەی بەوەكردووە:" تەنانەت ئەگەر بێتو ( پارتی تودە)ی شیوعی لەدەسەڵات بووایە، بەو شێوەیە زیادەڕەووی نەدەكرد لە پشتیوانیكردنی رووسیا."
لێدوانی رابەری ریفۆڕمخوازەكانی رووسیا لەكاردانەوەی رەخنەكانی محەمەد باقر قالیباف-ی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لەهەریەك لە حەسەن رۆحانی - سەرۆككۆماری پێشووی ئێران و محەممەد جەواد زەریف-ی وەزیری دەرەوەی هات كە ئاماژەی بەوەكردبوو:" كارێكی گەمژانەیە زیان بە پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و رووسیا بگەیەنرێت."