راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای
ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ
شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێک پەڵە هەوری جیاجیاش دروست دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: سبەی یەکشەممە، هاوشێوەی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و
هەندێک پەڵە هەوری جیاجیاش دروستدەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانی
ئەمڕۆ نزیک دەبنەوە.