راچڵەکین-
بەگوێرەی میدیای فەرمی یەکێتی، 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی هەرێمی
کوردستان ئامادەی رەوانەکردنە بۆ بەغدا.
میدیای فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاویکردەوە: 120 ملیار دینار لە
داهاتی نانەوتیی مانگی ئەیلولی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ ئەوەی رەوانەی بەغدا
بکرێت بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: بڕیارە لەم هەفتەیەدا لە ئاستی باڵا لەگەڵ
سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆ بکرێت بۆ رەوانەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول و دەوترێت،
چارەنووسی مووچەکە پەیوەستە بە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە.