راچڵەکین-
وەزیری دەرەوەی ئێران جەخت لەوەدەکاتەوە، کە وڵاتەکەی بۆ
هەر جۆرە رەفتارێکی دوژمنکارانە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئامادەیە.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: حکومەتی
وڵاتەکەمان بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەیە و چاوەڕێی هەر رەفتارێکی دوژمنکارانە دەکەین
لە رژێمی ئیسرائیلەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە لە هەموو ئاستەکان باشترین
ئامادەکاریمان کردووە و ئیسرائیل لە هەرجۆرە جەنگێکدا کە ئەگەری روودانی هەبێت لە
داهاتوودا شکستێکی دیکە چاوەڕێی دەکات، لە کۆتا شەڕی نێوانماندا ئەزموونێکی گەورەی
ئەو راستییەی کردووە و مووشەکەکانمان لەو شەڕەدا نمایش کرد.