راچڵەكین -
دوای ئەوەی بەهۆی كارەكانی فێستیڤاڵی هەنار و پاییز-ەوە دابەشكردنی نەوت لە شاری هەڵەبجە بۆ ماوەی سێ رۆژ راگیرا، سبەینێ دەستدەكرێتەوە بە دابەشكردنی نەوت بەسەر دانیشتووانی شارەكە.
قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، سبەینێ یەكشەممە 2-11-2025، نەوتی سپی بەسەر دانیشتووانی چەند گەڕەكێكی شارەكە دەستپێدەكات.
داواش لە هاووڵاتیان كراوە، هەركەسە و لە گەڕەكی خۆی چاوەڕوانی بەشە نەوتی خۆی بكات.
بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمساڵا هەر خێزانێكی هەرێمی كوردستان بڕی 200 لیتر نەوتی بەنرخی 104 هەزار دینار پێدەدرێت.
ئەو گەڕەكانەی سبەینێ نەوتی تێدا دابەشدەكرێت، ئەمانەن: