بەڤیدیۆ، ئینتەرمیلان لە داوی هیلاس ڤیرۆنا ڕزگاری بوو

وەرزش

02/11/2025     ژمارەی بینراو 106

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لەمیانەی یارییەکانی گەڕی 10 یەمی خولی پلە یەکی ئیتاڵی، یانەی ئینتەرمیلان لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی هیلاس ڤیرۆنا.

هەر لەسەرەتای یارییەکەوە زیلینیسکی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ نیرازۆری تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 40دا ناشیمینتۆ یارییەکەی بۆ ڤیرۆنا یەکسانکردەوە.

یارییەکە بەرەو یەکسانبوون و کۆتایی دەڕۆیشت، بەڵام لە خولەکی 93دا مارتن سۆندێر فریسی بەهەڵە گۆڵی لەخۆیان کرد و سەرکەوتنێکی بە نرخی بەخشییە ئینتەرمیلان.

بەم سەرکەوتنە کوڕانی چیڤۆی ڕاهێنەری ئینتەر لەکۆی 10 یارییدا خاوەنی 21 خاڵە و لە خانەی سێیەمدایە، هیلاس ڤیرۆنا بە 5 خاڵ لە خنەی هەژدەیەمدایە.

ڤیدیۆ:

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن