پلەكانی گەرما گۆڕانكاریان بەسەردا دێت

کوردستان

18 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 22

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2025 ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور دەبێت، لەهەندێ ناوچە دەگۆڕیت بۆ نیمچە هەور. پلەكانی گەرما  كەمێك نزم دەبێتەوە، وە لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر نزم دەبێتەوە.

سبەینێ چوارشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2025 ئاسمان نیمچە هەور بۆ پەڵەور وساماڵ دەبێت. پلەكانی گەرماكەمێك نزمتر دەبێتەوە وە لەناوچە شاخاویەكان بە (1-2) پلە نزمتر دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی
دهۆك : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  27 پلەی سیلیزی
كەركوك : 28 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 30 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن