وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر هێرشكردنە سەر گەنجێكی كورد لە دووزخورماتوو هاتە دەنگ

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 363

راچڵەكین-

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەتوندی سەركۆنەی ڕەفتارە ناشرینەكانی ئەو چەند سەربازەی سوپای عیراقی دەكەن كە لە دووزخورماتوو هێرشیان كردە سەر گەنجێكی كورد، تەنها لەبەر ئەوەی ئاڵای كوردستانی هەڵگرتبوو.

وەزارەتی پێشمەرگە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:"ئەم ڕووداوە پێشێلكردنێكی روونی مافە سەرەتاییەكانی مرۆڤە. ئاڵای كوردستان نیشانەی ناسنامە و شانازی كوردستانە، كە بەپێی دەستور دانی پێدانراوە لە عێراقی فیدراڵی دیموكراتیدا هیچ كەسێك نابێت بەهۆی هەڵگرتنییەوە ببێتە ئامانجی توندوتیژی و دەستدرێژی."

"داوا لە لایەنی یاسایی و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق دەكەین كە بە خێرایی هەنگاو بنێن و لێپرسینەوەیەكی جدی بكەن لەسەر ئەم ڕووداوە و بەرپرسیارانی ئەم كردەوەیە بدرێنە دادگا و ڕێگری بكرێت  لە دووبارەبوونەوەی ئەم كردەوە نەخوازراوانە، كە خزمەت بە ئاشتی پێكەوە ژیانی پێكهاتەكانی ئەم ناوچانە ناكات ." 

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن