پاسپۆرتی سلێمانی پەیامێك ئاڕاستەی هاووڵاتیان دەكات

کوردستان

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 971

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە پەیامێكدا بۆ هاووڵاتیان رایدەگەیەنێت، هەر كەسێك رۆژی چوارشەممە حجزی ئەلیكترۆنی كردووە، بەهۆی پشووەوە كارەكانی بۆ رایی ناكرێت و پێویستە جارێكی دیكە حجز وەربگرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 11-11-2025، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە، بەهۆی پشووی فەرمییەوە، بەیانی ڕۆژی چوارشەممە 11-11-2025، هەر هاوڵاتییەك حجزی ئەلەكترۆنی بۆ ئەو ڕۆژە كردووە، ناتوانێت بۆ رۆژی پێنجشەممە كارەكەی بۆ ڕایی بكەین، تەنها كار بۆ حجزی ڕۆژی پێنجشەممە دەكرێت.

پاسپۆرتی سلێمانی رونیكردووەتەوە، ئەو هاووڵاتییانەی كە حجزیان ڕۆژی چوارشەممەیە، پێویستە جارێكی دیكە حجز وەربگرنەوە، بەڵام كاروبارەكانی دیكەی پاسپۆرت وەك وەرگرتنەوە ئاساییە و كاریان بۆ دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن