ڕاچڵەکین سپۆرت -
دایۆت ئۆپامیکانۆ بەرگریکاری یانەی بایرن میونشن قسەی لەسەر داهاتووی لەگەڵ یانە باڤارییەکە دروستکرد، دوای ئەوەی لێدوانەکانی ئەم دواییە ئاماژەیان بە بڕیارێکی ئەگەری سەبارەت بە گواستنەوەی داهاتووی لە یانەکەی کرد.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە یانەی ڕیال مەدرید بەنیازە لە هاوینی 2026 گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارە فەرەنسیەکە بەشێوەیەکی بێبەرامبەر بکات، ئەوەش دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی ئێستای لەگەڵ بایرن میونشن، یانە ئیسپانییەکە ئارەزووی بەهێزکردنی هیڵی بەرگری دەکات بە یاریزانێک کە خاوەنی ئەزموون و جەستەیەکی بەهێز بێت.
ئۆپامیکانۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی وتی: بڕیارێکی دروست دەدەین، ئامۆژگارییەکی باشم پێدەگات، هەمیشە وتوومە کە هەست بە ئاسوودەیی دەکەم لە بایرن، ڕاهێنەرێکی نایاب و هاوڕێیکانم نایابن، گرێبەستم لەگەڵ بایرن هەیە، سوپاسگوزارم بۆ ئەو گرنگیپێدانەی کە هەندێک یانە نیشانیانداوە.
گرنگیدانی ڕیال مەدرید بۆ ئۆپامیکانۆ لە کاتێکدایە کە تیپەکە بەدەست دووبارەبوونەوەی قەیرانی بەرگرییەوە دەناڵێنێت بەهۆی پێکانەکانی هەردوو یاریزان ڕودیگەر و ئەلابا، ئەمەش وایکردووە ئیدارەی یانەی ڕیال مەدرید بەدوای بژاردەیەکی متمانەپێکراودا بگەڕێن بۆ داهاتوو.
لای خۆیەوە ئۆپامیکانۆ هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە، تەنها جەختی لەسەر گرنگیدانی تەواوەتی لەسەر بایرن میونشن کردووەتەوە لە ئێستادا، لە هەمان کاتدا ئاماژە بەوە دەکات کە هەموو بژاردەکان بە کراوەیی ماونەتەوە لەگەڵ نزیکبوونەوەی گرێبەستەکەی لە کۆتایی.