راچڵەكین-
وەزارەتی بەرگری توركیا دەڵێت، لەئاكامی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بارهەڵگری سەربازی لە سنووری ئازەربایجان- جۆرجیا، 20 سەرباز مردوون كە تیمە فڕۆكەوانییەكەشیان تێدایە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگری توركیا بێت، ئەو فڕۆكەیەی كەوتووەتە خوارەوە لەجۆری C130 بووەو لەكاتی گەڕانەوەی لە ئازەربایجانەوە بۆ توركیا، تووشی ئەو رووداوە بووە.
وەزارەتی بەرگری توركیا لەبارەی هۆكاری رووداوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، دوای لێكۆڵینەوەی وورد لەلایەن تیمێكی توركییەوە، هۆكارەكە ئاشكرا دەكرێت.