راچڵەكین-
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پشووی ناوەندەكانی خوێندن لە رۆژی پێنجشەممە 13ی تشرینی دووەمی 2025 روونكردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2025 سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەمیدیای نزیك لەپارتی راگەیاندووە: "سبەینێ پێنجشەممە 13ی تشرینی دووەمی 2025 دەوام لە ناوەندەكانی خوێندن لە قوتابخانە حكومی و ناحكومییەكان دەست پێدەكاتەوە و پشوو كۆتایی دێت."
پێشتر وا بڵاوكرابوەوە، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە رۆژی پێنجشەممە 13ی تشرینی دووەم، بكرێتە پشوو لەناوەندەكانی خوێندن.