باوه‌شكردن جگه له‌وه‌ی جوڵه‌یه‌كه به‌ڵام سوودی ته‌ندروستی و ده‌رونی بۆ مرۆڤ هه‌یه ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه‌كان چه‌ند سودێكی باوه‌شكردنی ئاشكرا كردوه و هه‌ستكردن به ئارامی و به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ زیاد ده‌كات و پسپۆڕانی بواری ده‌رونی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ر كه‌سێك ڕۆژانه پێویستی به 4 باوه‌ش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به زیندووی خۆی بكات و 8 باوه‌شی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی نوێ ببێته‌وه و 12 باوه‌شی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه بكات.
1-فێری به‌خشین و وه‌رگرتنت ده‌كات:
ئه‌و كاته‌ی باوه‌ش به كه‌سێكدا ده‌كه‌یت كه خۆشت ده‌وێت ئه‌وه فێری ئه‌وه ده‌بیت كه بۆ هه‌موو شتێك كه ده‌یبه‌خشیت له به‌رامبه‌ردا ده‌بێت پاداشتێك وه‌رگبریت و ئه‌مه‌ش هه‌ستكردن به گه‌رمی په‌یوه‌ندی و خۆشحاڵیت پێ ده‌به‌خشێت.
2-ماسولكه‌كان ئارام ده‌بنه‌وه:
باوه‌شكردن به كه‌سێكدا ده‌بێته هۆی ده‌ردانی هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین و یارمه‌تی سوتاندنی چه‌وری زیاده ده‌بێت و ماسولكه‌كان نوێ ده‌كاته‌وه .
3-پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی:
پسپۆڕانی بواری ده‌رونی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ته‌نها له باوه‌ش گرتن توانای پاراستنی هه‌ستكردن به خۆشحاڵی هه‌یه له‌نێوان هاوسه‌ره‌كان.
4- ڕێز و به‌خته‌وه‌ری زیاد ده‌كات:
كۆمه‌ڵێك له زاناكان له زانكۆی UCLA توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌س ئه‌نجامدا و گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی له باوه‌شگرتن ئاستی هۆرمۆنی "ئۆكسیتۆسین" له له‌شدا به‌رز ده‌كاته‌وه و به‌هۆیه‌وه مرۆڤ هه‌ست به خۆشحاڵی ده‌كات.