راچڵەكین-
وەزیری بەرگری ئیسرائیل بڕیاریدا بەداخستنی رادیۆی سوپای ئەو وڵاتە كەلەساڵی 1950 وە پەخش دەكات.
یسرائیل كاتس دەڵێت، پەخشی رادیۆكە زیان بە هەوڵەكانی جەنگ و مۆڕاڵی سەربازەكان دەگەیەنێت، هەربۆیە بڕیاریداوە لە رۆژی 1ی ئاداری 2026 پەخشی رادیۆكە رابگیرێت، بڕیارێك كە كاردانەوەی جیاوازی لەنێو ئەو دامەزراوە سەربازییەو میدیای ئەو وڵاتەدا لێكەوتووەتەوە.
لەبارەی هۆكاری بڕیارەكەشی، كاتس ئاماژەی بەوەكرد، پەخشكردنی رادیۆكە كە مۆركێكی مەدەنیانەی هەیە لەلایەن سوپاوە، دیاردەیەكی بێ وێنەیە كەلەهیچ وڵاتێكدا بوونی نییە:" رادیۆكە بۆیە دامەزراوە تا خزمەت بە سەربازانی ئیسرائیلی و خێزانەكانیان بكات و ببێتە دەنگی ئەوان، نەك ببێتە سەكۆیەك بۆ راو بۆچوونی جیاواز كەلەڕێیەوە هێرش بكرێتە سەر سوپاو رەخنەی لێبگیرێت."
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئەوەی روونكردەوە، بەمنزیكانە بڕیاری داخستن و راگرتنی پەخشی رادیۆكە ئاراستەی حكومەتی دەكات بۆ رەزامەندیدان لەسەری.