راچڵەكین-
لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەكانی عیراق، روونكردنەوە لەسەر چارەنووسی ئەو سەربازە دەدات كەلەخورماتوو هێرشیكردە سەر گەنجێكی كورد.
رۆژی سێشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2025 لەسەروبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، لە خورماتوو، سەربازێكی سوپای عیراق بەچەك هێرشیكردە سەر گەنجێكی كورد تەنها لەبەرئەوەی ئاڵای كوردستانی بەرزكردبوەوە، رووداوەكەش كاردانەوەی توندی لێكەوتەوەو داواكرا، رێكاری یاسایی دژ بەو سەربازە بگیرێتەبەر.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2025 قەیس مەحمەداوی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەكرد، ئەو سەربازەی ئەو رەفتارەی ئەنجامداوە، ناسراوەتەوەو دادگایی دەكرێت.