سودانی پەیامێك ئاڕاستەی ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 264

راچڵەكین -

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق بە تەلەفۆن پەیوەندی بە سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات.

نوسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بڵاویكردەوە، بەبۆنەی تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی، پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد بە بۆنەی سەركەوتنیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەكو هێزێكی كارا و كاریگەر لە گۆڕەپانی سیاسی لە عێراقدا.

لە راگەیەندراوەكەی نوسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوودا هاتووە، هەر بەم بۆنەیە، سەڵاحەدین بەهادین، نامەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن