راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، شۆفێران لەبەربەستكردنی شەقامێكی ناوەندی شار ئاگادار دەكاتەوە.
هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ هەیینی 14ی تشرینی دووەمی 2025 لە ناوەندی شار و لە بەردەكی سەرا بە بۆنەی یادی دروست بونی شاری سلێمانی چەند چالاكییەكی هونەری ئەنجام دەدرێت.
هاوكات داوا لە شوفێران كراوە بۆ ئەوەی ئاستەنگی هاتووچۆ دروست نەبێت ئۆتۆمبێلەكانیان لە شوێنی گونجاو پارك بكەن و هاوكاری مەفرەزەكانی هاوتووچۆ و تیمەكان بكەن.
وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، تەنها شەقامی پیرەمێرد لە بەردەكی سەرا بەربەست دەكرێت و بە ئاراستەی ئۆرزدی دەڕوات.