راچڵەكین -
ئیدارەی ئەمیكا رەوامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی كەلوپەلی سەربازی بە بڕی 100 ملیۆن دۆلار بە سوپای عیراق.
وەزارەتی جەنگی ئەمریكا (پنتاگۆن) بڵاویكردەوە، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر گرێبەستێك بۆ فرۆشتنی سیستمی پەیوەندی سەربازی بە عیراق، كە بەهاكەی 100 ملیۆن دۆلارە.
وەزارەتەكە ئاشكرایكردوە، ئەو كەلوپەلانەی كە بڕیاردراوە بە عیراق بفرۆشرێت، بریتین لە خاڵی گەیاندنی بێ تەل، ئامێری رادیۆی گوازراوە، سیستمی وێستگەی رادیۆیی و چەند ئامێرێكی دیكە.
پێشتر عیراق بە فەرمی داوای كڕینی ئەو ئامێرە سەربازییانەی لە ئیدارەی ئەمریكا كردبوو، ئەوەش بەئامانجی بەهێزكردنی توانا سەربازییەكانی سوپای عیراق لەبواری سیستمی بێ تەل و وێستگەی رادیۆیی سەربازی.