ئەنجومەنی ئاسایش كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە عیراق ئەنجام دەدات

جیهان

11 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 566

راچڵەكین -

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان، لەبارەی عیراقەوە كۆدەبێتەوەو نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق راپۆرتێك سەبارەت بە پەرەسەندنەكانی دۆخی ئەو وڵاتە پێشكەش دەكات.

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) بڵاویكردەوە، بڕیارە سبەینێ سێشەممە 2-12-2025، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆببێتەوەو تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكەش تایبەت بە بارودۆخی عیراق.

لە راگەیەندراوەكەی یونامی-دا هاتووە، لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی ئاسایش، محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق و سەرۆكی یونامی، راپۆرتێك لەبارەی پەرەسەندنەكانی دۆخی عیراق و دەرنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران پێشكەش دەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن