لە سووریا هەڵمەتێكی رەشبگیری ئەنجام دەدرێت

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 660

راچڵەكین -

لەناوچەیەكی سووریا هەڵمەتێكی فراوانی رەشبگیری لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە لەدژی هاووڵاتیانی مەدەنی دەستی پێكردووە و تائێستا دەیان كەس دەستگیركراون.

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، هێزەكانی سەر بە ئاسایشی گشتیی سووریا، هەڵمەتێكی فراوانی دەستگیركردنیان لە گوندەكانی سنووری رۆژئاوای پارێزگای حمس دەستپێكردووە و بەهۆیەوە ترس و دڵەڕاوكێ لەنێوان دانیشتووانی ناوچەكە دروستبووە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەناوخۆی سووریا بڵاوكراونەتەوە، تائێستا زیاتر لە 50 گەنجی دانیشتووی گوندەكانی رۆژئاوای حمس لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی گشتی سووریاوە دەستگیركراون و بەرەو شوێنێكی نادیار براون.

تائێستا هۆكاری ئەو هەڵمەتە ئاشكرا نەكراوەو چارەنووسی دەستگیركراوەكانیش نادیارە، بەوتەی چەند شایەتحاڵێك، هێزە ئەمنییەكان لەكاتی دەستگیركردنی گەنجەكاندا، بە داری كارەبایی لێیان داون.

لەچەند رۆژی رابردوودا هەڵمەتێكی هاوشێوە لە سنووری پارێزگای لازقیەی زۆرینە عەلەوی ئەنجادران و دەیان گەنجی ئەو ناوچانە دەستگیركران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن