راچڵەكین -
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2025- 2026) راگەیاند.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، راگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان، هاوكاتە لەگەڵ بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی تایبەت بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان، كە ساڵانە بەڕێژەی (10 بۆ 20%) كەمدەكرێتەوە، ئەمەش لەپێناو لەبەر چاوگرتنی باری دارایی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
پێشكەشكارانی زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان لە ئێستاوە دەتوانن لەڕێگەی لینكی (mhe-privatestudy.com) ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان بە كۆدی تاقیكردنەوەكانیان وەربگرنەوە، هەروەها پێویستە وەرگیراوان لەماوەی سێ ڕۆژدا پەیوەندی بە شوێنی وەرگرتنیان بكەن، بە پێچەوانەوە مافی وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.