ناوەڕۆكی پەیوەندییەكەی نێوان ترەمپ و نەتانیاهۆ ئاشكرا دەبێت

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 450

راچڵەكین -

سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ئەنجام دەدات و بە فەرمییش بانگهێشتی دەكات بۆ سەردانیكردنی كۆشكی سپی.

ئەمڕۆ دووشەممە 1-12-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامدا.

راگەیاندنی سەرۆكایەتی حكومەتی ئیسرائیل، ناوەڕۆكی پەیەنییە تەلەفۆنییەكەی ئاشكراكرد و لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ترەمپ و نەتانیاهۆ گفتوگۆیان لەبارەی فراوانكردنی رێككەوتنی ئاشتی لە كەرتی غەززە  كرد و جەختیانكردەوە لەسەر چەكداماڵینی حەماس و نەمانی هەموو جۆرە دیاردەیەكی چەكداری لە كەرتی غەززە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی حكومەتی ئیسرائیل هاتووە، دۆناڵد ترەمپ، بەفەرمی بانگهێشتی بنیامین نەتانیاهۆی كرد بۆ سەردانیكردنی ئەمریكا بەمەبەستی ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی دووقۆڵی لە كۆشكی سپی، سەردانەكەش لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەنجامدەدرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن