پێکهاتەی پێشبینیکراوی یاریی نێوان بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید

وەرزش

44 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 48

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 11:00ی شەو بە کاتی کوردستان، لە یاریی لوتکەی گەڕی 15ی خولی پلە یەکی ئیسپانی، یانەی بەرشەلۆنە پێشەنگی خولەکە لە نێو یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات.

کوڕانی هانسی فلیک چاویان لە بردنەوەیە بۆ ئەوەی جێگای خۆیان لە پێشەنگی جێگیر بکەن، هەرچی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدە بەو هیوایەیە دووچاری شکست نەبێت و هەوڵ دەدەات هەرچۆنێک یارییەکە بە یەکسانبوون یان بە بردنەوە کۆتایی پێبهێنێت تاکوو لە خانەکانی پێشەوە بمێنێتەوە.

هەریەک لە ڕۆناڵد ئاراوخۆ و گاڤی و تێر شتیگن و فیرمین لوپێز بۆ ئەم یارییە ناتوانن یاریی بکەن، هەروەها هەریەک لە لێ نۆرماند و یۆرێنتی لە ئەتلەتیکۆ لەم یارییە بێبەش دەبن.

ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی پێکهاتەی پێشبینیکراوی هەردوو یانەی بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە بڵاوکردووەتەوە:

 

بەرشەلۆنە: خوان گارسیا، کۆندی ، ئیریک گارسیا ، کۆبارسی ، باڵدی ، پێدری ، دی یۆنگ ، ئۆلمۆ ، ڕافینیا ، لامین یامال ، فیران تۆرێس.

ئەتلەتیکۆ مەدرید: ئۆبلاک ، پۆبێل ، خیمینێز ، لینگلێت ، هانکۆ ، کوکێ ، جولیانۆ ، باریۆس ، باینا ، نیکۆ گۆنزاڵیز ، ئەلڤارێز.

Posible alineación del Barça ante el Atlético: Pedri y Frenkie, ‘oxígeno’ para Flick

Posible once del Atlético ante el Barcelona en LaLiga EA Sports hoy

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن