ڕاچڵەکین سپۆرت -
لۆکا مۆدریچ، ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلان ساتەکانی گرنگی ژیانی وەرزشی خۆی ئاشکرا کرد، دیارترینیان دان بەوەدا دەنێت کە گواستنەوەی بۆ یانەی ڕیال مەدرید بەبێ پێداگری خۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پورتوگالی ڕووی نەدەدا، لەگەڵ یادەوەرییە کاریگەرەکانی یەکەم ڕۆژی یاریکردنی لە ژووری جلگۆڕینی یانە ئیسپانییەکە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "ئوسپیا پرڤاکا"ی کرواتی، ئەستێرە کرواتییەکە یەکەم ڕۆژی یاریکردنی لە ڕیال مەدرید بەبیرهێنایەوە و دەڵێت: کاتێک چوومە ژووری جلگۆڕین، ئەستێرە گەورەکان لەوێ بوون: کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کەریم بنزیما، گۆنزالۆ هیگواین و چابی ئەلۆنسۆ. کریستیانۆ لەسەر مێزەکە بوو چارەسەری وەرگرت و پێی وتم: 'لە کۆتاییدا، تۆ گەیشتووی'".
دواتر مۆدریچ باسی لە ڕۆڵی گرنگی خۆسێ مۆرینیۆ کرد لە گواستنەوەی و وتی: مۆرینیۆ بەرپرسیارترین کەسە لە هاتنی من بۆ ڕیال مەدرید، ئەگەر ئەو ڕاهێنەر نەبووایە، ڕەنگە نەڕۆیشتمایە بۆ مەدرید، ئەو منی دەویست و کەسی دیکەی نەدەویست.
ئەستێرە کرواتییەکە ڕوونیکردەوە مۆرینیۆ ڕێڕەوی گرێبەستەکەی بە تەواوی گۆڕی، یانەی ڕیال مەدرید ویستبووی گرێبەست لەگەڵ دەیڤد سیلڤا و خوان ماتا و سانتی کازۆرلا بگوازێتەوە، بەڵام مۆرینیۆ وتبووی: یان لۆکا یان کەسی ترم ناوێت، و ئەوەش هەموو جیاوازییەکەی دروستکرد”.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: مۆرینیۆ دەیتوانی بڵێت چاوەڕێ دەکەم (بۆ دواخستنی گرێبەستەکە)، بەڵام نەیکرد، منیش زۆر سوپاسگوزارم بۆی، تەنها پەشیمانیم ئەوەیە کە زیاتر لەگەڵیدا کارم نەکرد.