دەربەندیخان ئامادەكاریی بۆ ئەگەری دروستبوونی لافاو دەكات

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 91

راچڵەكین -

قایمقامییەتی قەزای دەربەندیخان ئامادەكاریی بۆ ئەگەری دروستبوونی لافاو دەكات بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی بارانبارین، بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپاردووە بۆ ئامادەكاریی لەهەر ئەگەرێكی چاوەڕوان نەكراو.

سلێمان محەمەد سەعید، قایمقامی قەزای دەربەندیخان ڕایگەیاند: دوای ئاگاداركردنەوەمان لەلایەن پارێزگاری سلێمانی، هەموو ئامادەكارییەكمان كردووە بۆ هەر ئەگەرێك لەئەنجامی ئەو گۆڕانكارییەی لە كەشوهەوای ناوچەكە دێتەئاراوە كە شارەزایانی كەشناسی پێشبینییان كردووە لە ئەگەری شەپۆلێكی بارانبارینی بەهێز كە ناوچەكە دەگرێتەوە و بەدوری نازانێت ببێتەهۆی لافاوو بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو.

قایمقامی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەكرد كە تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپاردووە بۆ ئامادەكاری لەهەر ئەگەرێكی چاوەڕواننەكراو، بەتایبەت سەرۆكایەتی شارەوانی و تیمەكانی بەرگری شەرستانی و هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش، داواشی لە دانیشتووانی شارەكە كرد لە بوونی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو، پەیوەندی بەو تیمانەوە بكەن لەڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنانەوە:

07701506021 بەرگری شارستانی
07719707969 شارەوانی
07709715921 ئاسایش
07731718154 كۆمپانیای ئۆرانۆس

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن