هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی مانۆڕی هاوبەش ئەنجام دەدەن

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 78

راچڵەكین -

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، مانۆڕێكی هاوبەشی سەربازیی لەناوچەكانی نێوان حەسەكە و دێرەزوور ئەنجام دەدەن و چەندین ناوچەش كێوماڵ دەكەن.

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 6-12-2025، هێزێكی گەورەی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، مانۆڕێكی هاوبەشی سەربازییان ئەنجامدا، مانۆڕەكە بە بەشداریی دەیان تانك و زرێپۆشی هەردوولا، لە بنكەی شەدادی لە گوندەوارەكانی حەسەكەوە دەستی پێكرد بەرەو شاری دێرەزوور، كە بەچەندین شارۆچكەدا تێپەڕین و هەڵمەتێكی كێوماڵكردنیشیان ئەنجامدا.

مانۆڕە سەربازییەكە، لەچوارچێوەی پلانە هاوبەشەكانی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دێت بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی ئەمنی لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر لە باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا، بەتایبەتیش دوای زیادبوونی جموجۆڵەكانی گروپی تیرۆریستی داعش لەو ناوچانە و پەلاماردانی هێزەكانی هەسەدە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن