راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی
هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە:
ئەمڕۆ یەکشەممە، ناوچەکەمان بە گشتی هەور و باران بارین و زیادبوونی خێرایی با و
نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەبێت.
باسی لەوەشکرد: لە ئێستادا شەپۆلێکی باران بارین رووی لە
ناوچەکەمان کردووە و باران لە سەرجەم ناوچەکەمان دەبارێت، سەرەتا لە سنووری دهۆک و
ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆش درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم
ناوچەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی دووشەممە، لە ئەنجامی زیادبوونی
کاریگەری شەپۆلەکە و نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور و قوڵبوونەوەی
ناجێگری لە کەشی ناوچەکەمان، شێوازی باران بارین دەبێت بە بارانی مامناوەندی
بەردەوام و لە هەندێک کات و ناوچەش دەبێتە لێزمە باران.