هێرشێكی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێدەكەوێتەوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 109

راچڵەكین -

سوپای ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانیی بۆسەر باشووری لوبنان ئەنجامدا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانیش، هێرشەكە پێنج كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

میدیاكانی ناوخۆی لوبنان بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 20-2-2026، سوپای ئیسرائیل بە درۆن هێرشی كردە سەر كەمپی عەین حلوەی پەنابەرانی فەلەستینی لە باشووری ئەو وڵاتە و بەهۆیەوە دوو كەس كوژران و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون.

هێرشەكە بە سێ مووشەك ئەنجامدراوە، كە گەڕەكی حەتین لە كەمپی عەین حلوە كراوەتە ئامانج، لەوبارەیەوە رێكخراوی مانگی سووری فەلەستینی، كە لەناوچەكە كارو چالاكی ئەنجام دەدات، باسی لەوە كردووە كە سەرجەم كوژرا و بریندارەكان هاووڵاتی مەدەنین، بەڵام سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكردووە هێرشەكە بنكەیەكی چەكدارانی حەماسی كردووەتە ئامانج و كوژراو و بریندارەكانیش چەكداری ئەو گروپە تیرۆریستەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن