هۆكار و نیشانه‌كانی نه‌خۆشی سەوەفان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر

تەندروستی

18/05/2020     ژمارەی بینراو 1676

نه‌خۆشی سەوەفان

ڕاچڵه‌كین-

سەوەفان یەکێکە لە هەرە بەربڵاوترین هەوکردنەکانی جومگە،ملیۆنان خەڵک لە جیهاندا دەناڵێنن،بەدەست سەوەفانەوە، سەوەفان کاتێک ڕوودەدات،کە کڕکڕاگەی سەر ئێسقانەکان دادەخورێن بە تێپەڕبوونی کات.

هەرچەندە سەوەفان تووشی زۆربەی جومگەکانی لەش دەبێ، بەڵام زیاتر توشی جومگەکانی دەست،ئەژنۆ،حەوز هەروەها بڕبڕەی پشت دەبێت، له‌م بابه‌ته‌دا دکتۆر هێمن مەحموود ڕاهێنراوی نەخۆشیەکانی جومگە و ڕۆماتێزم هۆكار و نیشانه‌كانی توشبوون به‌ نه‌خۆشی سه‌وه‌فان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر باس ده‌كات.


هۆکارەکانی چین؟
1-هەڵکشانی تەمەن
2-قەڵەوی
3-ڕەگەزی مێ
4-بەرکەوتنی زەبری دەرەکی یاخود بەربونەوە
5-زۆر دوبارەبونەوەی پەستان، لەسەر جومگە،وەکو لە یاری تۆپی پێدا.
6-هۆکاری بۆ ماوەیی
7-ناڕێک و پێکی سکماکی لە ئێسکدا.
8-هەندێک لە نەخۆشیە مێتابۆلیزمیەکان.

نیشانەکانی نەخۆشییەکە چین؟
1-ئازار
2-ڕەقبوونی جومگە
3- کەمبونەوەی توانای جوڵە
4-هەستکردن بە کرتە کرتی جومگە
5-هەڵاوسان یان ڕەق هەڵاوسان جومگە
6-بێ هێز بوو و پوکانەوە ماسولکەکانی دەوروبەری جومگەکە.

ماکەکەنی چین؟
چارەسەرنەکردنی سەوەفان،بە تێپەڕبوونی کات، دەبێتە هۆی ئازاری درێژخایەن،هەڵئاوسان و هەروەها کەمبوونەوەی توانای جوڵە و پەککەوتنی نەخۆشەکە لە کردنی ئیش و کاری ڕۆژانە.

چارەسەر چیە؟
تاکو ئێستا چارەسەری یەکجارەکی سەوەفان نەدۆزراوەتەوە بەڵام دەتوانرێت بڕی ئازارەکە کەمتر بکرێتەوە،هەروەها ڕێگە لە خراپتربوونی جومگە بگیرێت،چارەسەری سەوەفان بەزۆری پێکدێت لە کۆمەلێک چارەسەری سروستی و خۆپارێزی لێرەدا تەنها ئەوانە دەخەینە ڕوو.

1-وەرزشکردن ڕۆژانە ٣٠ خولەک،بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانی دەوروبەری جومگەکە
2-دابەزاندنی کێش
3-ڕێکردنەوەی خەو
4-دانانی گەرمی یاخود ساردی لەسەر جومگەکە بۆ ماوەی ٢٠خولەک ڕۆژانە
5-خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە OMEGA 3 و ڤایتەمین D, C, A.
6-چارەسەرەکانی تر وەکو چارەسەری فیزیایی، دەرزی ئارژنین،مەساج هەروەها گلوکۆزامین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن